کەنداوی مەکسیک
پۆتانەکان: 25°N 90°W / 25°N 90°W
کەنداوی مێکسیک (بە سپانیایی: Golfo de México) کەنداوێکی گەورەیە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکووروە بە ڕووبەری نزیکەی ١/٦ میلیۆن کم٢. ئەم کەنداوە لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان (ویلایەتەکانی فلۆریدا، ئالاباما، میسیسیپی، لووئیزیانا، تێکساس)، لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ مێکسیک و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کووبا ھاوسنوورە. ھەروەھا ئوقیانووسی ئاتلانتیک و زەریای کاریبییش دەگرێتەوە. لە باکوور و ڕۆژاوای کنارێنی ئەم کەنداوە نەوت ھەیە. تۆفانیش بە فراوانی لەم ناوچەیەدا ھەیە، بۆ نموونە تۆفانی کاترینا و تۆفانی ریتا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. پیشەی ماسیگری لەم کەنداوەدا زۆرە ئەگەرچی ٦،٤٠٠ کیلۆمەتر لەم کەنداوە ئۆکسجینی پێویست بۆ ژیانی ناو زەریایەی نییە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |