بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەنەکانی پاشی نێپتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ڕوونکەرەوە کە تەنەکانی پاشی ھەسارەی نێپتۆن نیشان ئەدا، لە وێنەکە کەمەربەندی ئەستێرەیی بە ڕەنگی گووڵی دیارە، تەنەکانی دیسکی پەرش و بڵاو بە ڕەنگی پرتەقالی، ھەروەھا تەنەکانی پشتوێنی کویپێر بە ڕەنگی کەسک، بەڵام ھەوری ئۆرت زۆر دوور و زۆۆر گەورەیە

تەنەکانی پشتی ھەسارەی نێپتۆن (بە ئینگلیزی: Trans-Neptunian object) ناوێکە گووزارشت لە ھەر تەنێک دەکا لە کۆمەڵەی خۆر بکەوێتە خولگەی خۆر لە پشتی ھەسارەی نێپتۆن، ئەو ناوچەیە دابەش دەبێتە سەر سێ بەشی سەرەکی: پشتوێنی کویپێر و دیسکی پەرش و بڵاو و ھەوری ئۆرت

یەکەمین تەن کە دۆزرایەوە لە پشتی ھەسارەی نێپتۆن ھەسارۆکەی پلوتۆ بوو، کە کلاید تۆمبو لە ساڵی ١٩٣٠ ئاشکرایکرد، پاشی ٦٠ ساڵ لە دۆزینەوەی پلوتۆ ھەموو تەنەکانی ۆشتی ھەسارەی نێپتۆنیش دیترانەوە، دووەمین تەن کە دیتراوە لە ساڵی ١٩٩٢ تەنی "(15760) 1992 QB1" ھەرچەندە تەنی دووەم دەبی مانگی پلوتۆ بی کە لە ساڵی ١٩٧٨ دیتراوە، لەو ساڵەوە ھەتا ئێشتا بە نێزیکەیی ١٠٠٠ تەن ناسراو دیترایتەوە ھەر یەکەیان خاوەنی قەبارە و پێکھاتییەکەی فیزیایین، ھەروەھا باوەڕ ھەیە لە پشتوێنی کویپر ٧٠٬٠٠٠ ھەزار تەن ھەیە تیرەکەی ١٠٠ کیلۆمەترە.

گەورەترین تەنی ناودار لە پاشی ھەسارەی نیپتۆن تەنی ھەسارۆکەی ئیریسە (کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دیترایتەوە) پاشان پلوتۆ دواتر ھەسارۆکەی ماکێماکێیە پاشی ئەو ھەسارۆکەیەش ھەسارۆکەی ھاومییەیە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]