بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانست چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی زانست!

زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار. ئەرەستوو زانیاری زانستی بە کۆمەڵێک زانیاری دڵنیا و خاترجەم دەزانی کە لە باری ژیری و عەقڵانیدا لەوتن بێن. لە سەردەمی کلاسیکدا، زانست پێوەندی زۆرنزیکی لەگەڵ فەلسەفەدا ھەبوو. لە سەرەتاکانی سەردەمی نۆشدا ئەم دوو وشە زۆر لەجێی یەک بەکاردەچوون، لە چاخی ١٧ زایینیدا، فەلسەفەی سروشتی خۆی لە فەلسەفە ھەڵبوارد.

زیاتر لەبارەی زانست...

ھەنووکە ١٬٠٥٠ وتار لە دەروازەی زانستدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەی چینەکانی زەوی
وێنەی چینەکانی زەوی

زەویناسی (بە ئینگلیسی: Geology) زانست و توێژینەوەی ماکی خۆگر و تراوی پێکھێنەری جەستەی زەویە. زانستی زەویناسی کە ناسراوە بە (geoscience جیۆلۆجیا) لە کۆمەڵە زانستێک پێکھاتووە کە پەیوەستە بە توێژینەوە دەربارەی دروستبوونی زەوی و پێکھاتە و پەیوەندی بە گەردوون و گۆڕانکاریە بەردەوامەکان لە رێگەی کارتێکردنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە، کە پەیوەستن بە گەڕئەستێرەی زەوی و چۆنیەتی دروستبوونی و پێکھاتە سەرەکیەکانی و دیاری خستن و شیکردنەوەی پێکھاتە سەرەکیەکانی فیزیایی و کیمیاوی ناخی زەوی.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە کۆنەوە زۆرێک لە زانستەکانی تریان بەکارھێناوە بۆ زیاتر شارەزایی بوون لە زەوی و پێکھاتەکانی وەک: زانستی فیزیا و کیمیا و گەردوونناسی و بیرکاری و زانستی زیندەوەرزانی، ئەمەش لە پێناو گەیشتن بە ئامانجێکی زانستی لە چۆنیەتی دروستبوونی پێکھاتە چین چینەکانی زەوی بە ھەموو بەشەکانیەوە ، لە رێگەی دۆزینەوەی تەواوی ئەو مادانەی کە لە زەویدا ھەن، وەک ( ئاسن و خەڵووز و نەوت و بەرد و ئاو و ھتد).

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • زانای کورد ئەلجەزەری یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە ڕۆبۆتی درووستکردووە لە ساڵەکانی (١٢٠٠ز).
  • ئەلخەوارزمی یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر زانستی (الجبر - algebra) داناوە و بە داھێنەری ئەو زانستە دادەنرێت.


زانای ھەڵبژێردراو

ئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت.

زیاتر...

مێژوو

جووی کورد لە ڕەواندز، ١٩٠٥.
جووی کورد لە ڕەواندز، ١٩٠٥.

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەھودیی کوردستان) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژھەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو ھەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان ھاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکان دەچێ کە ھاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان، ھەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەھێنا و ھەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە ھەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای ھاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکی زانستیت ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«دەرگاکانی زانست دەبێت بۆ ھەموو کەس ئاواڵە بن، ھەر شوێنێک مەزرای لێیە، ھەر شوێنێک مرۆڤی لێیە، پێویستە کتێبیشی لێ بێت.»

ڤیکتۆر ھوگۆ


دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان