لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەریای ناوین نەخشەی دەریای ناوین
زەوی ئەورووپای ڕۆژاوا ، باشووری ئەورووپا ، باکووری ئەفریقا و ڕۆژاوای ئاسیا پۆتان 35°N 18°E / 35°N 18°E / 35; 18 پۆتانەکان : 35°N 18°E / 35°N 18°E / 35; 18 جۆر دەریا Primary inflows ئۆقیانووسی ئاتلانتیک ، دەریای مەڕمەڕە ، نیل ، ئیبرۆ, ڕۆن ، ڕووباری چێلیف، ڕووباری پۆئاوڕێژ ڕووبەر ٢٬٥٠٠٬٠٠٠ km2 (٩٧٠٬٠٠٠ sq mi) Average depth ١٬٥٠٠ m (٤٬٩٠٠ پێ) زۆرترین قووڵایی ٥٬٢٦٧ m (١٧٬٢٨٠ پێ) Water volume ٣٬٧٥٠٬٠٠٠ km3 (٩٠٠٬٠٠٠ cu mi) ٨٠–١٠٠ ساڵ[١] زۆرترین پلەی گەرما ٢٨ °C (٨٢ °F) کەمترین پلەی گەرما ١٢ °C (٥٤ °F) دوورگەکان ٣٣٠٠+ شارەکان ئەسکەندەریە , بارسێلۆنا , جەزائیر , ئیزمیر , ڕۆما , ئەتینا , بەیرووت , تەرابلوس , توونس , , تێل ئەڤیڤ
دەریای ناوین
دەریای ناوین یان دەریای سپی ناوی دەریایەکە کەوتووەتە ناوبەری ئاسیا ، ئەورووپا و ئەفریقاوە . دەریایەکی گەورەیە کە ڕووبەری دەگاتە نزیکەی ٢، ٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (تۆزێک لە وڵاتی عەرەبستانی سەعوودی مەزنترە).
دەریای ناوەڕاست یەکێکە لە دەریا گرنگەکانی جیھان لە ڕووی گواستنەوەی دەریایی. ڕووبەری ئەم دەریای ٢٬٥٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەترە.[٢] مامناوەندی قووڵایی دەریای ناوەڕاست ١٥٠٠ مەترە و قووڵترین خاڵەکەی ٥٢٦٧ مەترە لە شوێنێکدا بە ناوی قووڵایی کالیپسۆ لە دەریای ئایۆن.
دەریای ناوین ٠٫٧٪ ی ئاستی ئۆقیانووسەکانی جیھان پێکدەھێنێت بەڵام پەیوەن بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە ڕێگەی تەنگەی گیبرالتارە--ئەو تەنگە تەسکەی کە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک بە دەریای ناوینەوە دەبەستێتەوە و نیمچەدوورگەی ئیبریای ئەورووپا لە مەغریب لە ئەفریقا جیا دەکاتەوە - کە تەنیا ١٤ کیلۆمەتر (٩ مایل) پانە.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای ناوین تێدایە.