بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢
بەشێکە لەWorld Snooker Championship، 2021–22 snooker season
سپۆنسەرBetfred
وەرزشسنووکەر
جێCrucible Theatre، شێفیڵد
لە پێش2021 World Snooker Championship
لە دوای2023 World Snooker Championship
ژمارەی چاپ95
کاتی ڕوودان٢ی ئایاری ٢٠٢٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢ی ئایاری ٢٠٢٢
ڕێکخەرکۆمەڵەی جیھانیی پیشەگەری بلیارد و سنووکەر
براوەڕۆنی ئۆسلیڤان

پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢ (بە ئینگلیزی: 2022 World Snooker Championship) پاڵەوانێتییەکی پیشەگەری سنووکەر بوو کە لە ١٦ی نیسان تا ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شانۆی کروسیبڵ لە شاری شێفیڵد لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو، کە ٤٦ ساڵە لەسەریەک پاڵەوانێتی جیھانی سنوکەر لەو شوێنە بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانێتییەکە ١٦ھەمین و کۆتا ڕووداوی ڕیزبەندی وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ی سنوکەرە، پاڵەوانێتییەکە لەلایەن گەشتی جیھانی سنوکەرەوە ڕێکخرابوو و لەلایەن کۆمپانیای گرەوکردنی وەرزشی بێتفرێدەوە سپۆنسەرکرابوو. لە بەریتانیا لەلایەن بی بی سی و لە ئەورووپا (بە بەریتانیاشەوە) لەلایەن یۆرۆسپۆرتەوە و لە شوێنەکانی دیکەی جیھان لەلایەن ماچڕوم سپۆرت و میدیاکانی دیکەوە پەخشکرا. کۆی گشتی سندوقی خەڵاتەکان ٢٣٩٥ ھەزار پاوەند بووە، کە براوەی خەڵاتەکە ٥٠٠ ھەزار پاوەندی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]